کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ دژ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا

په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ دژ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا به‌ بۆنه‌ی پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئسلامی ل بواری مافی مرۆڤ دا، بڕیارنامه‌یه‌كه‌ی دژ به‌ ڕژیم په‌سه‌ند كرد.

ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ به‌ ٥٥٦ ده‌نگی ئه‌رێ له‌لایه‌ن ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌كانی یه‌كێتی ئورووپاوه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ و هانا نۆیمه‌ن، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری ئێران له‌ وتارێك دا ڕایگه‌یاند: له‌ وڵاتێكی ئاسای دا ده‌سخۆشی له‌ وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی ده‌كرێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی به‌ سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی كورد، تۆڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژن، ژیان،ئازادیان لێ ده‌كاته‌وه‌. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له‌ پاڕله‌مانتاران به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.