کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی دژبه‌ ڕژیم

په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌ز، شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بڕیارنامه‌یه‌كی دژ به‌ چالاكییه‌ ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرد.

ئه‌و بڕیاره‌نامه‌یه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئاڵمان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه‌وه‌ پێشنیار و به‌ ١٩ ده‌نگی ئه‌رێ، ١٢ ده‌نگی بێ لایه‌ن و ٢ ده‌نگی نا په‌سه‌ند كراوه‌. له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌ نهێنییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری وزه‌ی ناوه‌كی دا هۆشدار به‌ به‌رپرسانی ڕژیم دراوه‌ و داوای لێ كراوه‌، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئاژانس هاوكاری بكات و ڕێگه‌ بدات مه‌ئموورانی ئاژانس سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن كه‌ گومانیان له‌سه‌ر دا هه‌یه‌.