ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌یمانی ئابووری- ئه‌منیه‌تی شانگهای وه‌كوو ئه‌ندامی نوێ به فه‌رمی ناسێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه “نارندرا مودی” سه‌رۆك وه‌زیرانی هندووستان و میزبانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌جازی ڕێكخراوی هاوكاری ئابووری- ئه‌منیه‌تی شانگهای له قه‌سه‌كانی دا، ئه‌ندامه‌تی ئێران له‌و ڕێكخراوه‌یه‌ی پیرۆزبایی كرد. هه‌روه‌ها، “ئیمام عه‌لی ڕه‌حمانوف” سه‌رۆك كۆماری تاجیكستان و “ولادیمیر پووتین” سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه له دوو په‌یامی جیاجیا دا په‌یوه‌ست بوونی ئێرانیان به‌و په‌یماننامه‌یهیان پیرۆزبایی كرد.
