ڕۆژی ڕابردوو، پارله‌مانی ئۆروپا له هه‌ڵمه‌تێكی نوێ‌دا به پهسهندكردی بڕیارنامه‌یه‌كی نوێ، گوشارێكی توندی سیاسی خسته سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، خاڵه‌كانی ئه‌و بڕیارنامه‌یه بریتین له: گوشارێكی زۆرتر به مه‌به‌ستی به تیروریست ناساندنی سپای پاسداران له ئۆروپا، هوشداری جددی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیان و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كۆنسولخانهكانیان له ئۆروپا. ئه‌م بڕیارنامه‌یه له كاتێكدا په‌سه‌ند كراوه كه هێشتا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه و هاوكات ڕێژه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان ڕۆژ به ڕۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
