کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌روه‌نده‌سازی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌عید دێهقان نه‌سه‌ب له‌ یاسووج

په‌روه‌نده‌سازی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌عید دێهقان نه‌سه‌ب له‌ یاسووج

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ ئوستانی كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی یاسووج به‌ ناوی سه‌عید دێهقان نه‌سه‌ب درووست كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی یاسووج په‌روه‌نده‌یه‌كی له‌ ژێر ناویته‌بلیغ دژی نیزامبۆ سه‌عید دێهقان نه‌سه‌ب ساز كردووه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ كراوه‌. دادسه‌رای یاسووج پێنج ڕۆژ مۆڵه‌تی به‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ داوه‌ كه‌ خۆی به‌ دادگای ئینقلاب بناسێنێت و وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه‌.