به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌سته‌ی به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی گیلان له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا دژبه “عه‌زیز قاسم زاده” موعلیمی زیندانی له به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت، ٢٥ تۆمه‌تی ساخته‌ی تازه‌ی خستۆته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و چالاكه سنفیه.
به‌شێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی “عه‌زیز قاسم زاده” بریتین له: “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له ساڵه‌كانی ١٤٠٠ بۆ ١٤٠٢”، “وتوووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ میدیاكان و گۆرانی خوێندنی له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان”. شایانی باسه كه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ بۆ ئه‌و چالاكه سنفیه له زیندانی لاكانی ڕه‌شت نێردراوه.