به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ دوو ئه‌ندامی به‌ندكراوی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحدی تاران به ناوه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” و “كه‌یوان مۆهته‌دی” وه‌رگیڕ و چالاكی كرێكاری زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ساز كردووه، به‌ڵام هێشتا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و په‌روه‌نده ئاشكرا نه‌بووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانی ئێڤین سه‌باره‌ت به‌و په‌روه‌نده تازه‌یه‌ی بۆ “حه‌سه‌ن سه‌عیدی”، “ڕه‌زا شه‌هابی” و “كه‌یوان مۆهته‌دی” ساز كراوه، هه‌وڵیان دا ئه‌و سێ چالاكه كرێكاریه بۆ دادسه‌رای زیندان بگوازنه‌وه به‌ڵام حازر نه‌بوون به لیباسی زیندان و له‌گه‌ڵ پێبه‌ند و ده‌ستبه‌ند له دادسه‌را حازر بن. شایانی باسه كه سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر سازكردنی په‌روه‌نده‌ی نوێی بۆ ئه‌و سێ چالاكه كرێكاریه به توندی شه‌رمه‌زار و نه‌فڕه‌ت و تۆڕه‌یی خۆی له‌و سه‌ركوته وه‌حشیانه نیشان دا.