ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی ئاگردانی زیندانی ئێڤین په‌روه‌نده‌ی نوێی بۆ شه‌ش به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه ساز كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ سازكراوه بریتین له: “یاشار ته‌وحیدی”، “پارسا گۆڵشه‌نی”، “جه‌واد سه‌یدی”، “ئه‌میرعه‌باس ئازه‌رم”، “محه‌ممه‌د خانی” و “ڕه‌زا سه‌لمان زاده”. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر هه‌واڵێك له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌سازی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ هه‌شت به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه به تۆمه‌تی “هاوئاهه‌نگی و پلان دانان” بۆ ئاگردانی ئێڤین بڵاوكرابۆوه.