“خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری به‌ندكراوانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌ی تازه‌زیان بۆ ساز كردووه.
پێشتر “خۆسره‌و عه‌لیكوردی” به بیانووی پشتیوانیكردنی له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، به یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه، دوو ساڵ بێبه‌شی له پارێزه‌ری، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرابوو. ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان له ژێر ناوی “چالاكی ته‌بیلغی دژبه نیزام” بۆ ئه‌و پارێزه‌ره دڵسۆزه ساز كردووه.
