مێهدی غیاسی شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا كه پێشتر به زیندان و جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كراوه.
مێهدی غیاسی پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیلام به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به شه‌ش مانگ زیندان و په‌رداختی ١٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له دۆسیه‌یه‌كی تازه‌دا مێهدی غیاسی به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” تۆمه‌تبار كردووه.