کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌روه‌نده‌سازی تازه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ فه‌ریبا ئه‌سه‌دی

په‌روه‌نده‌سازی تازه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ فه‌ریبا ئه‌سه‌دی

“فه‌ریبا ئه‌سه‌دی” كه‌ له‌ ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ و پاش تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی پێشووی ئازاد كرابوو، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ له‌سه‌ر سكاڵای به‌رپرسێكی دادگای محه‌ممه‌دشار به‌ ناوی “فریشته خادم” دژبه‌ “فه‌ریبا ئه‌سه‌دی” كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی دا به‌ “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی حه‌رام”، “بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی ڕژیم” و “لێدان و ئازاری كه‌سانی مه‌ده‌نی” تۆمه‌تبار كراوه‌.