ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار و یه‌ك ڕۆژ به‌دوای ئازادی “ئێلاهه محه‌ممه‌دی” و “نیلووفه‌ر حامدی” له زیندانی ئێڤین، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری ساز كردووه.
“ئێلاهه محه‌ممه‌دی” و “نیلووفه‌ر حامدی” دوو هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی شه‌رق بوون كه پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” له‌گه‌ڵ “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی ژینا وتوووێژیان كرد و ده‌قی ڕاپۆرته‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه. دواتر هه‌ر دووكیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، پاش زیاتر له ١٥ مانگ به‌ندكران، به دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠ ملیارد تمه‌نی له زیندانی ئێڤین ئازاد كران. ئه‌و دوو ژنه ئازادیخوازه له كاتی ئازادی‌دا حیجابیان له‌سه‌ر لادا و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و كه‌سوكاریانه‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.
