به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌روه‌نده‌سازیان بۆ دوو خوێندكار له زانكۆكانی هه‌مه‌دان و تاران به ناوه‌كانی “شه‌هاب به‌یات” و “محه‌ممه‌دجه‌واد ته‌وازۆنی زاده” كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “شه‌هاب به‌یات” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاری شارسازی زانكۆی ئازادی هه‌مه‌دان كه پاش سێ مانگ به‌ندكران له مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١دا ئازاد كرابوو، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌دجه‌واد ته‌وازۆنی زاده” خوێندكاری بواری موزیكی زانكۆی هونه‌ری تاران له ئه‌كاونتی ئینستاگرانی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه كۆمیته‌ی ئینزیباتی په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كردووه. ناوبراو له په‌روه‌نده‌ی پێشووی خۆیدا له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش و قه‌ده‌غه‌ی چوون بۆ زانكۆ خراوه‌ته سه‌ری.
