ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٩ و ٢١ی خاكه‌لێوه، دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی “شه‌یدا ولایه‌تی” خه‌ڵكی یاسووج و “یوونس سهرفهجوویان” خه‌ڵكی مهاباد له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “شه‌یدا ولایه‌تی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری یاسووج به هۆی هه‌ژاری و گوشاری مه‌عیشه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “یوونس سهرفهجوویان” گه‌نجی خه‌ڵكی مهاباد به هۆی گوشاری ژیان و گیرۆده بوون به خه‌مۆكی، كۆتایی به ژیانی هێناوه.