کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی گیرۆده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پارێزگای كوردستان

په‌ره‌سه‌ندنی گیرۆده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پارێزگای كوردستان

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ڕێژه‌ی تۆشبووان به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ پارێزگای كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌بیری شۆرای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مادده‌ هۆشبه‌ركانی ئوستانی كوردستان دانی به‌ هه‌ڵكشانی ئاماری تۆشبووان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و‌ پارێزگایه‌ دانا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٦ كه‌مپی وه‌لانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پارێزگای كوردستان بوونی هه‌یه‌ و به‌ پێی ئاماره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان ٢٥٦ تووشبوو تێدا ده‌رمانی پێویست وه‌رده‌گرن. ئامارێك كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ جێی متمانه‌ نییه‌ و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێن: زۆربه‌ی گه‌نجانی كوردستان به‌هۆی بێكاری، بێ هیوایی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن. هه‌روه‌ها سپای پاسداران وه‌كوو گه‌وره‌ترین مافیای مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی سه‌نعه‌تی و خۆماڵی له‌ نێو شاره‌كانی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.