هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ته‌عریفه‌كان له نێوان چین و ئه‌مریكا، ئه‌رته‌شی ئۆكراین ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه چه‌ند سه‌ربازی چینیان له دوونێتسك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه به قازانجی ئه‌رته‌شی ڕووسیه شه‌ڕیان كردووه.
ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له به‌رانبه‌ر دانانی ته‌عریفه‌ی ٥٠٪ی چین به سه‌ر كاڵای هه‌نارده‌كراوی وڵاته‌كه‌ی، ١٠٤٪ ته‌عریفه‌ی به سه‌ر كاڵای چینی دا داناوه. هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ته‌عریفه‌كان، بازاڕه‌كانی بوورس له سه‌رانسه‌ری جیهان و به تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به ڕێژه‌ی ٤٦ له سه‌د زیانیان به‌ركه‌وتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زلنسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین به میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وتووه كه چه‌ند سه‌ربازی چینیان له ناوچه‌ی دۆنێستك كوشتووه و سێ سه‌ربازی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئه‌و بابه‌ته، كاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئورووپا و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چین داده‌نێت.