له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژن و منداڵێكی كچ له‌لایه‌ن دوو پیاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و برووجن به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژنێكی خه‌ڵكی تاران به ناوی ئێلمیرا، به بیانووی دژایه‌تیكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خواستی جیابوونه‌وه، به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراوه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی فڕێ دراوه. بكوژ پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له كاتی لێپرسینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له گوندی ئیمام قه‌یسی سه‌ر به شارستانی برووجن سه‌ره‌تا هاوژینه‌كه‌ی خنكاند و دواجار به چه‌ك كچه ته‌مه‌ن پێنج ساڵه‌كه‌ی كوشتووه و له كۆتایی دا ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.
