له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو قوتابی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری له تاران و یاسووج خۆكوژیان كردووه و بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له ئه‌هواز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بێهزیستیه‌وه له ماڵه‌كه‌یان ئاواره‌ی نێو شه‌قام كراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١١ ساڵی خه‌ڵكی یاسووج به ناوی “یه‌سنا شوجاعی” به‌هۆی هه‌ژاری و كێشه‌ی خێزانی كۆتایی به ژیانی هێناوه. باوكی یه‌سنا كرێكاره و تووشی قه‌تعی نۆخاع بووه و له جێگه‌دا كه‌وتووه، دایكی ئه‌و قوتابیه‌ش نه‌خۆشه و توانای كاركردنی نییه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه یه‌سنا له‌گه‌ڵ باپیریدا ژیاوه و پێش خۆكوژی یادداشتێكی به‌م مه‌زموونه نووسیوه: داوا لە مامۆژنم ه‌كه‌م ئاگاداری یه‌كتای خوشکم بێت. له شاری تارانیش قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری له‌ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه، به‌ڵام هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌م ئه‌ندام خه‌ڵكی ئه‌هواز له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ كه له ژێر پۆششی ئیداره‌ی بێزیستی دا بوون، له‌و خانووه‌ی بێزیستی پێ دابوون ده‌ركراون و ئێستا له نێو خێوه‌ت له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مێننه‌وه.
