ماڵپه‌ڕی جه‌هان نه‌ما ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ئیدعاكانی حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و سازكردنی پیشه‌ی تازه، گه‌وره‌ترین خه‌یانه‌ت به خه‌ڵكی هه‌ژار و وڵاته، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له هه‌ر سێ ئێرانی یه‌كێكیان له هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژیت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگوت پاره‌ی نه‌وت له‌سه‌ر سفره‌كانتان دا ده‌نێم، زۆرترین فهلاكهتی له‌گه‌ڵ خۆی دا هێنا. ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگوت له ١٤ ڕۆژ دا هه‌ژاری بنه‌بڕ ده‌كه‌م، پێوه‌ری فهلاكهتی سێ هێنده به‌رز كرده‌وه. ئیدعای به‌رپرسانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه به دوای دوو هێنده بوونی ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران، ڕێژه‌ی هه‌ژاری هه‌ر ٣ ساڵ سێ هێنده زیاتر بووه و ڕیكۆردێكی تازه‌ی له مێژوودا واژۆ كردووه.
