هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌مریكایی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.
شارومه‌ندانی ئه‌مریكایی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای ئێران و فه‌له‌ستین دژ به دۆناڵد ترامپ و نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له ئێران و غه‌زه بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ دۆخی ناله‌باری ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گوازێته‌وه و به هێرشكردنه سه‌ر ئێران، سه‌رپۆش له سه‌ر كێشه‌كانی له ئه‌مریكا داده‌نێت.