ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، كه‌شاوه‌رزانی ئۆتریشی و فه‌ڕانسه‌وی بۆ پشتیوانی له هاوپێشه‌كانیان له ئاڵمان ده‌ستیان دایه مانگرتن و شه‌قامه‌كانیان داخست، هاوكات كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی فه‌ڕانسه بۆ پشتیوانی له په‌ره‌ستارانی مانگرتوو له‌به‌رده‌م كاخی وێرسای كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی فه‌ڕانسه‌وی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه له شاره‌كانی لیۆن، مارسه‌ی و پاریس له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان داوه‌ته خۆپێشاندان. ڕۆژی هه‌ینی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له په‌ره‌ستارانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م كاخی وێرسای كۆبوونه‌وه. په‌ره‌ستارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه نه‌خۆشخانه‌كان به نیوه‌ی زه‌رفیه‌ت كار ده‌كه‌ن و كادری درهمان دوو هێنده‌ی توانای جه‌سته‌ی كارده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی زیاد بكرێت. له‌لایێكی دیكه‌وه كه‌شاوه‌رزانی ئۆتریشی و فه‌ڕانسه‌وی له ناڕه‌زایه‌تی به هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینی و كه‌می حه‌قده‌ست، هه‌وه‌رها به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی مانیان گرت.