شه‌وی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، چه‌ند هێرشی درۆنی و مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك، ئۆردووگای په‌نابه‌رانی زاخۆ و پاڵاوگه‌ی بیجی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، به چه‌ند مووشه‌كی كاتیووشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كارمه‌ندێك بریندار بووه. شه‌وی ڕابردوو هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی عێراق فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و ڕایانگه‌یاند كه دۆخه‌كه ئاساییه و گه‌شته‌كان به‌رده‌وامه. له كه‌مپی “ده‌ركارێ“ی زاخۆ كه ئاواره ئێزدییه‌كانی تێدا نیشته‌جێن، به درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و ته‌نیا زیانی مادی لێكه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها به ١٢ درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌ی بیجی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی دیار نییه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.