كاتژمێر ٩ی شه‌وی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، ئۆتومبێلێك خۆی كرد به ناو كۆمه‌ڵێك جه‌ماوه‌ر له پشت پۆمپ به‌نزینی پادگانی شاری سنه و به‌وهۆیه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ست دا.
ساعه‌ت ٩ی شه‌وی دووشه‌ممه دوو گه‌نج له نزیك پۆمپ به‌نزینی پشت پادگانی سنه بووه‌ته شه‌ڕیان و كاتێك خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان داوه، یه‌كێك له تاوانباران به ئۆتومبێلێكی سه‌مه‌ند خۆی كردووه به نێو جه‌ماوه‌ردا و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و منداڵێك بریندار بووه. شایانی باسه كه بكوژ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراوه.