ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی چابه‌هار و خاش هێرشیان كرده سه‌ر شارومه‌ندانی به‌لووچ و پاش شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه سێ كه‌سیان كوشت و هاووڵاتییه‌كیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی نووك ئابادی چابه‌هار ئۆتومبێلێكی پژۆیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه و سێ سه‌رنشینی ماشێنه‌كه كوژراون و سێ هێزی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت له شارستانی خاش به بێ هۆكار ته‌قه‌یان له شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی ئه‌میر میربه‌لووچزهی كردووه و ناوبراویان پاش برینداركردن ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٣ی زاهدان ده‌ستیان داوه‌ته وه‌رگرتنی باج له شارومه‌ندانی نێو بازاڕ و ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره‌یان ئازار داوه.