ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، ده‌رهێنه‌رانی به‌شی هونه‌ر و سه‌رگه‌رمی شارۆچكه‌ی سینه‌مایی هالیڤوود له ئه‌مریكا په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری هونه‌رمه‌ندان، ئه‌كته‌ره‌كان، فیلمنامهنووسان و ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و شارۆچكه‌یه بوون و كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و شارۆچكه سینماییه له سه‌دا ٩٠ ڕاگیرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرك تایمز، ناوه‌ندی سه‌رگه‌رمی وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش لووس ئانجلس، گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایه‌تی برینی ده‌رهێنه‌ران و ئه‌كته‌ره‌كانی شارۆچكه‌كانی سه‌رگه‌رمی و سینه‌مایی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌فته‌ره‌كانی ئامازۆن و (اچ.بی.ئۆ) بووه. ئه‌و خۆپێشاندانانه بۆ پاڵپشتی پێرسۆنێلی شارۆچكه‌ی هالیڤوود به‌ڕوێوه چووه و تا ده‌چێت په‌ره ده‌ستێنێت.
