به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتی له منداڵانی كه‌م ئه‌ندام، ٢٠ ناوچه‌ی كۆخ نشینیان له ده‌ورووبه‌ری شاری تاران شناسایی كردووه كه ١٠ له سه‌دی منداڵه‌كانیان كه‌م ئه‌ندامن.
دلارام نه‌به‌وی به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقی وتووه كه له ساڵی ٩٨ی هه‌تاویه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی شناسایی منداڵانێك به‌ره‌وڕوو بوون كه دایك و باوكیان نییه و زۆربه‌یان له كوڕه خشتبڕییه‌كانی شاری ڕه‌ی دا كار ده‌كه‌ن. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌وڵی داوه هه‌زینه‌ی ده‌رمانی منداڵانی كه‌م ئه‌ندامی دانیشتووی ئه‌و كه‌وێڵانه بدات، به‌ڵام بودجه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و كۆخ نشینی بۆ شاری ڕه‌ی و ئیسلامشار په‌ره‌ی سه‌ندووه و تا به ئه‌مڕۆ ٢٠ ناوچه‌یان شناسایی كردووه. ته‌نیا له یه‌كێك له‌و ناوچانه ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ منداڵ و دایكی هه‌ژار شناسایی كراون كه ده له سه‌دیان كه‌م ئه‌ندامن و پێویستی خێرایان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.