به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق، قه‌یرانی ئابووری سفره‌ی به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگای به‌تاڵ كردووه و ملیۆنان منداڵ و به‌ساڵاچوو تووشی كه‌م خۆراكی و پووكی ئێسقان بوون، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی خێزانی له نێو به‌ساڵاچووانی سه‌رووی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌پێی توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌كان له ١٤ ئوستانی ئێران، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاماری بێكاری و هه‌ڵاوسان، هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ملیۆنان منداڵ و به‌ساڵاچوو تووشی كه‌م خۆراكی و پووكی ئێسقان بوون. گۆشت، شیره‌مه‌نی و میوه له سه‌فره‌ی به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگا وه‌لا نراوه و منداڵان تووشی كه‌می پڕۆتۆئیین بوون. له ڕاپۆرتێكی دیكه‌دا، ئاماری جیابوونه‌وه‌ی خێزانی له نێو به‌ساڵاچووانی سه‌رووی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و له گه‌وره شاره‌كان، سه‌دان به‌ساڵاچوو له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین. له‌ده‌ستدانی توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان له‌لایه‌ن به‌ساڵاچووانه‌وه بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری جیابوونه‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه شه‌ش هێنده‌ی ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی زیادی كردووه.