به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی ئازادیخوازی ئێرانی له به‌رانبه‌ر كارزاری عیفاف و حیجابی كۆماری ئیسلامی، كه‌مپه‌ینی نا بۆ حیجابی ئیجباریان ده‌ست پێكردووه.
ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به بڵاوكردنی وێنه‌ی بێ حیجاب له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ یاسای عیفاف و حیجاب نیشان ئه‌ده‌ن و ده‌ڵێن: شۆڕشی ژینا درێژه‌ی هه‌یه و به وره‌یه‌كی به‌رز و ئیراده‌ی گشتیه‌وه ڕووبه‌ڕووی سیسته‌می سه‌ركوتی ده‌بنه‌وه.