کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی به‌نزین له‌ ئێران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر فریشتە مەنسووری له‌ سه‌رئابڵه‌ی ئیلام

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان پۆمپی به‌نزین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی داخراون و خه‌ڵك به‌دوای به‌نزین دا سه‌رگه‌ردانن.

“موسته‌فا ڕه‌زاحسێنی قۆتب ئابادی” ئه‌ندانی كۆمیسیۆنی سه‌نایه‌ع و مه‌عادنی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی ٢١ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ نرخی به‌نزین گران ده‌بێت و ده‌وڵه‌ت ئێستا بیر و ڕای گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌ ده‌كات. هه‌ندێك له‌ كارناسانی سیاسی ده‌ڵێن: ته‌نیا هۆكاری به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌ ئێستادا، ئه‌گه‌ری سه‌هه‌ڵدانی خه‌ڵكه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه‌، ڕژیم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نرخی به‌نزین گران ده‌كات.