ڕۆژی ڕابردوو، “حه‌شدی شه‌عبی” یه‌كێك له به‌رچاوترین میلیشیاكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه و عێراق، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گروپه میلیشیاییه له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا، به‌شداری له شه‌ڕه‌كه‌دا ناكات و یه‌ك لایه‌نه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه مانگی ڕابردوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان له كوردستان و ئێران، ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی ئه‌و گروپه‌ی ڕه‌وانه‌ی شار و ناوچه جیاوازه‌كان كرد و كوشتارێكی بێ وێنه‌ی ڕێكخست.
