کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پلینۆمی پێنجەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران بەڕێوەچوو( گەلاوێژی ١٣٩٧ )بەشی سێهەم

کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حیزب لە بەشێکی دیکە لە ئاخرین باسەکانی پێوەندیدار بە بارودۆخی سیاسی ئێران بە ئاماژە بە ئاستی هەژاری و فەلاکەتی ئابووری، پەرەگرتنی بێکاری و دابەزینی کارەساتباری توانایی کڕینی خەڵک، درێژەی ڕەوتی ڕوو لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکاری و ئاخێزە شارەیەکان داماوی ڕژیم لە کۆنترۆڵ کردنی قەیران و بێ تواناییەکانی لە وڵام دانەوە بە داخوازی هەنوکەیی و کەڵەکەبوی کرێکاران و جەماوەری بێ بەشی کۆمەڵگا، لەسەر ئەم ڕاستیە جەختی کردەوە کە کۆمەڵگای ئێران بەرەو دەورەی شۆڕشگێڕانە و ئاڵوگۆڕی چارەنووس ساز دەچێت. گرنگترین ئەو فاکتۆڕانەی کە ئاڕاستەی ئەم ئاڵوگۆڕانە دیاری دەکەن، ئەو ڕاستیەیە، کە کرێکاران و توێژی ستەمدیتوی کۆمەڵگا نایانهەوێ لەوە زیاتر بە ژیان لە ناخی هەژاری و ڕۆژ ڕه‌شیدا ڕازی بن.

بەڵام چوونە نێو دەورەی شۆڕشگێرانە خۆی لە خۆیەوە روودانی ئینقلاب و سەرکەوتنی کرێکاران و توێژی بێبەشی کۆمەڵگا زەمانەت ناکات. بۆ روودانی شۆڕشێکی سەرکەوتو کە نیزامی کۆماری ئیسلامی بروخێنێ، چینی کرێکار دەسەڵاتی سیاسی بەدەستەوە بگرێت و بنەماکانی مناسباتی سەرمایەداری بگۆڕێت وێڕای ئەو ئاڵوگۆڕ و زەمینە عەینی و کۆمەڵایەتیانەی کە ئاماژەیان پێدرا لە دەرەوەی ئیرادەی ئەحزاب و هێزە سیاسیەکانە، دەبێ چینی کرێکار واتە ماتۆڕی سەرەکی بە ئەندازەی کافی بەهێز بێت تا بتوانێ ڕسالەتی مێژوویی خۆی بە ئەنجام بەگەیەنێ. چینی کرێکار بەبێ سازمانیابی لە تەشەکولی چینایەتی و جەماوەری لە شێوەی شوڕا و سەندیکا و حیزبی سیاسی کومونیستی خۆیدا و دروست کردنی تەشەکول و ناوەندی لە جوری کۆمیتە مانگرتن یان شوڕای هاوئاهەنگی کە مانگرتن و خەباتی ئێستای کرێکاران هیدایەت بکات، ناتوانێ زەرفیەتەکانی بۆ ڕێبەری کردنی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی بەکار بێنێ. لەم ڕاستایەدا هەنگاونان بەرەو پێشەوەی ڕێبەرانی کرێکاری کە مانگرتنی کرێکاری ڕێکدەخەن و دروست کردنی شوڕای هاوئاهەنگی لە جەریانی مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی ڕێگای ئاسن و مانگرتنی سەرتاسەری شۆفیر کامیۆنەکان ئەزمونێکی درەوشاوە و هیواباخشن کە دەبێ پەرە بستێنن.

لە بارودۆخێکدا کە کۆمەڵگا بەرەو دەورەیەکی شۆڕشگێڕانە دەچێت ئەم بابەتە گەلێک حەیاتیە کە بزوتنەوەی کرێکاری بتوانێ بە مانگرتنی سەرتاسەری و بەهێزی خۆی نە تەنیا بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتیەکان بکاتە هاوڕێی خۆی بەڵکوو زەینیەت و رۆحیاتی توێژی جۆڕاو جۆری وردە بۆرژوازی بە قازانجی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بگۆڕێت. لە بارودۆخی ئێستادا لە لایەکەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت ئیسلاح خوازان و ئیعتیدال گەرا حکومەتیەکان و لە لایەکی دیکەوە ڕەوتە ئوپوزسیۆنە بۆرژواییە لیبڕاڵەکان بە تەرحی ئیستراتیژی تێپەڕ بوونی ئاشتیانە لە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای ” ڕیفڕاندۆمی قانونی ئەساسی” و ” هەڵبژاردنی ئازاد” و … دەیانەوێ توێژی وردە بۆرژوازی و چینی مامناوەند بکەنە پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیان بۆ شکست پێهێنانی شۆڕشێک کە لە ڕێ دایە. بزوتنەوەی کرێکاری تەنیا بە حوزوری بەهێز لە گۆڕەپانی سیاسی و لە هاوپشتی لەگەڵ بزوتنەوەی جەماوەری و ئاخێزە شاریەکانە کە دەتوانێ ئەم هەوڵانە بێ ئاکام بکات و متمانە و هیوای توێژی وردە بۆرژوازی بە گۆڕانی ڕیشه‌یی و شۆڕش بە ڕێبەری چینی کرێکار هەڵخرێنێ. چینی کرێکار بە زاڵ بوون لەم بەرەو روو بوونەوانە دایە کە دەتوانێ متمانە بە خۆیی چین و باندەکانی حاکم تێک بشکێنێ و پێشڕەوی بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری زەمانەت بکات.

بە لەبەر چاو گرتنی ئەم ئاڕاستە گرتنە ئیستراتیژیکەیە کە سەرجەم زەرفیەتەکانی حیزبی کومونیستی ئێران لەم دەورەیەدا دەبێ لە خزمەت سازمان یابی و بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری و شکڵ گرتنی ڕێبەریەکی رۆشن بین و شۆڕشگێڕدا بێت لە شوێنەکە تا بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری بە ئامادەگی زیاترەوە پێبنێتە دەورەی شۆڕشگێڕانەوە.

ئۆرگانە سیاسی و تەبلیغیەکانی حیزب دەبێ بە لێکدانەوە و ئەرزیابی ڕاست لە ڕوداو و ئاڵوگۆڕە سیاسیەکان و بارودۆخی خەباتی چینایەتی یارمەتی دەری رۆشن بینی سیاسی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و تێکۆشەرانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بن. دەبێ وێنایەکی عەینی و واقع بینانە لە مەوقعیەتی چینی سەرمایەدار، چینی کرێکار و توێژی بەینابەینی لەسەر ناوەرۆکی حەرەکەتی کۆمەڵگا بەرەو قۆناغی شۆڕشگێڕانە ئیرایە بدرێت.

تەبلیغاتی سیاسی و حوزوری هەڵسوڕاوانی حیزب لە شوێنەکەدا دەبێ یارمەتی دەری پەیوەست بوون بەیەکەوە و هەرچی جەماوەری تر بوون و سەرتاسەری تر بوونەوەی مانگرتنی کرێکاری و بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان بێت. نابێ ئیجازە بە ڕژیم بدرێت تا بەر لەوەی کە بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوەی جەماوەری ئامادەگی پێویستی لە ڕیزەکانیدا بەدی هێنابێت و بە ئەندازەی کافی بە هێز بووبێتن، نەبەردی کۆتاییان بەسەردا بسەپێنێ. هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری و ڕێکخەرانی ئاخێزە شاریەکان دەبێ به‌ لێهاتوویی و کارزانی خۆیان بەر بەوە بگرن کە وەها دەرفەتێک بۆ دوژمن بخوڵقێ.

بە لەبەرچاو گرتنی ئاڕاستە گرتنەکانی بەرنامەیی و ئیستراتیژیکی حیزبی کومونیستی ئێران و پێویستییە سیاسیەکان و سەرەڕای ئەو کۆسپانەی لەسەر ڕێدان دەبێ هەوڵی چڕ تر بۆ شکڵدان بە جەمسەرێکی سۆسیالیستی بەڕێوە بچێت. هەوڵەکان لەم بوارەدا دەبێ یارمەتی دەر بن تا گرایشی سۆسیالیستی ئاژین لە کۆمەڵگادا بە هەموو زەرفیەتەکانیەوە وەحەرەکەت بکەوێ. گرایشی چەپ و سۆسیالیستی گرایشێکی کۆمەڵایەتی بەهێزە لە کۆمەڵگادا. ئاخێزی سەرتاسەری مانگی بەفرانبار و دروشمەکانی تێیدا هاتنە گۆڕێ، پەیوەستەگی مانگرتنە کرێکاریەکان و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی دەرخەری ئەم ڕاستیەن. شکڵدان بە جەمسەرێکی سۆسیالیستی دەبێ یارمەتی دەر بێت تا ئەم هێزە چەپ و سۆاسیالیستیە کۆمەڵایەتیە گونجاو لەگەڵ هێزێکی کە لە کۆمەڵگادا هەیەتی لە گۆڕەپانی سیاسیدا خۆی دەریخات. لەم ڕاستایەدا دەبێ هەوڵ بدرێت کە هاوکاری ئەحزاب و سازمان و هێزە چەپ و سۆسیالیستیەکان نیهادینە بکرێت.

سەبارەت بە موقعیەتی حیزبی کونویستی ئێڕان و باقی ئەحزاب و سازمانە سیاسیەکانی مەجود لە بزوتنەوەی کومونیستی ئێراندا، دەبێ بوترێت کە ئەم هێزانە پێ بەپێی لاواز بوونی پێگەی کۆماری ئیسلامی و بلوغی سیاسی و گەشەی بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری بە ڕادەیەک گەشەیان نەکردەوە بتوانن وڵام بە نیازە واقعیەکانی ئەم بزوتنەوانە لە دەورەیەکدا کە کۆمەڵگا لە قۆناغێکی شۆڕشگێڕانە نزیک دەبێتەوە بدەنەوە. ئەم نیگەرانیە واقعیە بوونی هەیە کە بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری بەبێ ئامادەگی ئەحزاب و سازمانەکانی مەوجود بچێتە نێو بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانەوە. ئەم ناکۆکیە دەخوازێت کە حیزب گشت بوارەکانی فەعالیەتی خۆی پەرەپێبدات. بە هەوڵی هەمە لایەنە لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا دەکرێ بەسەر ئەم کەم و کوڕیانەدا زاڵ بی.

بابەتی پەیوەندیدار

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-