2018-08-15| ۱۳۹۷-۰۵-۲۴ سه‌باره‌ت به پێگه‌ی لایه‌نه‌كانی ناوخۆی ڕژیم، پلینۆم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هێز له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی وه‌ك كادری ڕێبه‌ری سپای پاسداران، خامنه‌یی و كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌كانی كه له‌سه‌ر ستڕاتێژی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یانه، له‌ژێر گوشاری ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاری و جه‌ماوه‌رییه‌كان، مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئابووری و هه‌روه‌ها گوشاری نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان لێك نزیكتر بوونه‌ته‌وه و هاوئاهه‌نگ تر عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن. هه‌موو سه‌رانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به ئاكامی هه‌ڵخراندن و پیلانی دوژمنانی بیانی ناو ده‌به‌ن و سه‌ركوت كردن سه‌ره‌كیترین ڕێكاری ئه‌وان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاریی و جه‌ماوه‌رییه‌كانه. له شه‌ڕی له‌فزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ڕووحانی به‌هه‌مان شێوه و ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌تی فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران و خامنه‌یی قسه ده‌كات. هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ستنی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز سه‌ره‌تا له زمانی ڕووحانی بیسترا، پاشان فه‌رمانده‌كانی سپا و خامنه‌یی به سووكایه‌تی پێكردن پێی ته‌شویقیان كرد. له‌م به‌ینه‌دا نوێنه‌رانی ڕژیم له مه‌جلیس كه كۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر سیاسه‌تی كه‌لانی ده‌سه‌ڵاتدا نییه و له نێوان كه‌له‌به‌ری ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات، ئیمكانی مانۆڕی سیاسی‌یان په‌یدا كردووه، له‌وێوه كه زۆربه‌ی سه‌رانی ڕژیم له‌مه‌سیری گوشاری ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و تووڕه‌یی گشتیی قه‌راریان گرتووه، هه‌ندێ جار له‌ڕێگه‌ی لابردنی وه‌زیره‌كان و گه‌ڵاڵه‌ی داواكاری بۆ گۆڕانكاری زیاتر له كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، فریوكارانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له ژێر باری ئه‌م بارودۆخه كاره‌ساتباره‌ی كه به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاندوویانه، بێنه‌ده‌رێ. ئه‌وان بێ هووده هه‌وڵ ده‌ده‌ن كرێكاران و بێبه‌شان و زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگا قانع كه‌ن كه ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس له سه‌رووی كۆمه‌ڵگاوه قه‌راریان گرتووه و هێشتا ئیمكانی هه‌یه كه به پێكهێنانی گۆڕانكاری له كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م قه‌یرانه له ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ره‌می ئه‌م پێگه‌یه‌ی ڕژیم لاوازه و سه‌رانی ڕژیم ناتوانن به‌هۆی ڕه‌وتی ئێستا، درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن. په‌ره‌سه‌ندنی گوشاری ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی كرێكاری و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڕژیم، ده‌توانێت كه‌لێنی ناو لایه‌نه‌كانی سه‌ره‌كی ڕژیم قووڵتر بكاته‌وه و ئیمپڕاتووری ئه‌وان له‌گه‌ڵ بۆنبه‌ستی ته‌واو به‌ره‌وڕوو كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه له ڕاپۆرتی كومیته‌ی ئیجرایی بۆ كۆبوونه‌وی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب، سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووكه‌وتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر كار و ژیانی خه‌ڵك قسه كراوه. ڕاپۆرته‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه به چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتن نامه‌ی هه‌سته‌یی، له به‌رجام جگه له ته‌رمێك شتێكی تر نه‌ماوه‌ته‌وه. ئاشكرایه كه به چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام، په‌روه‌نده‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ ده‌كرێته‌وه. ده‌وڵه‌تی ترامپ چه‌ندین جار له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه و باقی كاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمی ڕایگه‌یاندووه كه نایانه‌وه‌ێت كۆماری ئیسلامیی بگۆڕن. ستڕاتێژی ده‌وڵه‌تی ترامپ له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامیی، ئیجرای هه‌ر ئه‌و ده‌قه نه‌نووسراوه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌سته‌یی به‌رجامه. به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنی ئێستا، به‌واتای په‌ره‌سه‌ندنی كۆنتڕۆڵ كردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕێككه‌وتنه بۆ كاتێكی نادیار، چاودێری كردن به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالێستیكی سپای پاسداران و كۆنتڕۆڵی ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی و نیزامی كۆماری ئیسلامیی له ناوه‌نده‌كانی قه‌یراناویی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مێحوه‌ری سه‌ره‌كیی سیاسه‌ت و ستڕاتێژییه‌كه كه ئه‌مریكا و زلهێزانی ئۆرووپایی له‌سه‌ریان به‌ڕێككه‌وتن گه‌یشتوون. ئه‌م چوار خاڵه مه‌واردێكن كه نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئۆرووپا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م سیاسه‌ته له ئامرازی سه‌ره‌كیی واته سزا ئابوورییه‌كان و هه‌روه‌ها گوشاری سیاسیی و دیپلۆماتیك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ئاماده‌بوونی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ت و یان ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی “مۆجاهێدینی خه‌لق” و یان دیداری كاربه‌ده‌ستانی پله چه‌نده‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ڕێبه‌رانی ئه‌حزابی ناسیۆناڵیستی كوردستان، به واتای گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ڕووخانی ڕژیم نییه و له چوارچێوه‌ی هه‌ر ئه‌و گوشارانه‌دایه.
كۆماری ئیسلامیی له به‌رامبه‌ر گوشاری گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان ڕێگایه‌كی جگه له كۆڵ دان نییه و نیشانه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه هه‌ر له ئێستاوه هه‌ندێ له چاپه‌مه‌نییه‌كانی ناوخۆ و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی حكوومه‌تی بوار بۆ وتووێژكردن و سازان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ڕه‌خسێنن. له ڕاستیدا مه‌ترسی ڕووخانی ئابووریی و گوشاری مانگرتنی كرێكاریی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، وه‌ها مه‌یدانێكی مانۆڕ لێدانی بۆ سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی نه‌هێشتووه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامیی هه‌ر ئێستا له به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل له پێگه‌كانی خۆی له سوورییه پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌وه تا كاتێك كه ڕێگه‌ی سازان و كۆڵ دان مابێت، كۆماری ئیسلامیی به بیانووی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گوشاری دوژمنی بیانیی، فه‌زای ئه‌منییه‌تی له ناوخۆ قوورستر ده‌كاته‌وه و هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنێت. به‌واتایه‌كی دیكه له هه‌ر لایه‌كه‌وه دووكه‌ڵی ئه‌م سیاسه‌ته ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته چاوی كرێكاران و خه‌ڵكی ئێرانه‌وه. له بارودۆخی ئێستا كه كاریگه‌ری ده‌روونی مه‌ترسی سزا ئابوورییه‌كان و خستنه‌وه ده‌ستووری كاری گه‌مارۆكان، فشارێكی دوو هێنده‌ی خستووه‌ته سه‌ر كرێكاران و توێژی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا، وتووێژ و سازانی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه بتوانێت گوشاری ئابووریی له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك هه‌ڵگرێت، له به‌رژه‌وه‌ندی بارودۆخی ژیان و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكه. سازانی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پاشماوه‌كانی هێز نواندنی ڕژیم له لای بیروڕای گشتیی لاواز ده‌كات و بیانووی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنی بیانیی بۆ ئه‌منییه‌تی كردنی فه‌زای كۆمه‌ڵگا و به بارمته گرتنی نان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له چنگ سه‌رانی ڕژیم ده‌ردێنێت و بارودۆخێكی گونجاوتر بۆ پێشڕه‌وی خه‌باتی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری به‌مه‌به‌ستی به‌چۆك هێنانی كۆماری ئیسلامیی پێك دێنێت.