سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای جیهان، پلینۆم جه‌ختی كرده‌وه كه نه‌زمی نئۆلیبڕاڵی سه‌رمایه‌داریی و جیهانیی به پێی ئه‌م هێمایه چووه‌ته ناو قۆناغێكی نوێ له قه‌یرانه‌وه. ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی بازه‌رگانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی چین و هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك یه‌كێتیی ئۆرووپا و كانادا نیشانه‌ی ئاشكرای درێژه‌ی قه‌یرانی نیزامی سه‌رمایه‌دایی و به جیهانیی كردنی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییانه‌یه. ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی بازه‌رگانی ده‌وڵه‌تی ترامپ له‌دژی باقی زلهێزانی سه‌رمایه‌داریی، گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له نیزامی نێوده‌وڵه‌تی نئۆلیبڕاڵی دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیی داوه. ئه‌م ڕێكاره به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر ئاڵمان كه گه‌وره‌ترین قودره‌تی ئابووریی ئۆرووپایه به ڕوونی خۆی نیشان داوه. ترامپ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه كه سه‌نعه‌تی ماشین سازیی ئاڵمان، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه له ئاتلانتیكه. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه و پشتیوانی له سه‌نایه‌عی ناوخۆی ئه‌مریكا، له دژایه‌تی ئاشكرا له‌گه‌ڵ ستڕاتێژی چاو‌دێر به‌سه‌ر چالاكیی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌وانه، بانكی جیهانیی، سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو و ڕێكخراوی بازه‌رگانیی جیهانیی دایه كه خودی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له دیاریكردنی ستڕاتێژی ئه‌م ناوه‌ندانه ڕۆڵی گرینگی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه له بارودۆخێكدا كه به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئابووریی سه‌رمایه‌داریی، سه‌نعه‌ت، خزمه‌تگوزاری، بازه‌رگانی و بازاڕه ماڵییه‌كانی كه لێك هاڵاون، له ناته‌بایی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی شیركه‌ته گه‌وره سه‌نعه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك، “مایكرۆسافت، گووگڵ و فه‌یس بووك”ه كه قازانجه‌كانیان له پێناو زیاتر له یه‌ك نه‌ته‌وه عه‌مه‌ل كردنه. ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، زۆربه‌ی كومپانیاكانی ئه‌مریكا كه به‌رهه‌مهێنه‌رن له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ فرۆش، له وڵات ده‌چنه ده‌ره‌وه. ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه هه‌روه‌ها، سه‌نایه‌عی گه‌وره‌ی ماشین سازیی كه به‌شێكی گرینگ له كالاكانی خۆیان به‌هۆی هێزی كاری هه‌رزان له وڵاتان و ناوچه‌كانی ئازادی تیجاری دابین ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه، هه‌ر له ئێستاوه چین، ئۆرووپای یه‌كگرتوو و كانادا ڕایانگه‌یاندووه كه پێبه‌ندن به تیجاره‌تی ئازاد و له هه‌مان حاڵ‌دا له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا، لابردنی گومرك له‌سه‌ر به‌شێك له‌و كاڵایانه‌ی كه له ئه‌مریكاوه هاورده ده‌كرێت هه‌ڵپه‌ساردووه. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی تیجاری له لایه‌ن ئه‌مریكا و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری له لایه‌ن زلهێزانی ڕكابه‌ر، له سه‌رده‌می جه‌هانیی بوونی سه‌رمایه ناتوانێت، پێش به درێژه‌ی تیجاره‌ت و سه‌رمایه گوزاری له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان و هه‌روه‌ها هه‌نارده كردنی تێكنۆلۆژی و كۆچكردنی هێزی كار بگرێت. درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته به‌بێ ئه‌وه‌یكه نه‌زمێك به‌سه‌ریدا حاكم بێت و به بێ ئه‌وه‌یكه میكانیزمه‌كان و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه ئه‌م پێوه‌ندییانه ته‌نزیم ده‌كات كاركردی ڕابردوویان هه‌بێت، په‌ره به ئاناڕشی و هه‌رج و مه‌رج ده‌دات و پێشبڕكێی نێوان زلهێزانی سه‌رمایه‌داریی قووڵتر ده‌كاته‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ڕیزبه‌ندییه‌كان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی دیاریكراو و له‌سه‌ر ڕاستییه‌كانی ئابووری نێوان وڵاتان دیاری ده‌كرێت. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م شه‌ره بازه‌رگانییه به بێ ئه‌وه‌یكه بیر له ته‌واو دواهاته‌كانی بكاته‌وه، تایبه‌تمه‌ندی ده‌ورانی گوزاره. ده‌وره‌یه‌ك كه نه‌زمی حاكم شڵه‌ژاوه و به بێ ئه‌وه‌یكه نه‌زمێكی نوێ پێكهاتبێت. ئه‌م گۆڕانكارییه له پێوه‌ندیی نێوان زلهێزانی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهان، پێشبڕكێ بۆ په‌ره‌دان به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر په‌ره پێ ده‌دات و بوار بۆ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی نیابه‌تی له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی جیهان زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌م قۆناغه نوێیه له قه‌یران له شكڵی شه‌ڕی تیجاری و له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌م په‌یامه سیاسییه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕێگاچاره نه‌ك ته‌نزیمی دووباره‌ی بازاڕه‌كان له ڕێگه‌ی شه‌ڕی بازه‌رگانیی، به‌ڵكوو ڕزگاربوون له نه‌هامه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌م بارودۆخه جارێكی دیكه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ر گرینگه ده‌كاته‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقی بزووتنه‌وه پێشڕوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه له وڵات و ناوچه جۆراوجۆره‌كان بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن، ته‌نیا به پشت به‌ستن به هێزی وشیاری و ڕێكخرابوونی خۆیان و هێزی یه‌كگرتوو و پشتیوانی هاوپه‌یمانانی چینایه‌تی خۆیان له باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ده‌توانن ڕێگای پێشڕه‌وی بكه‌نه‌وه. پلینۆم وێڕای ئاماژه به بارودۆخی سیاسیی عێراق، جه‌ختی كرده‌وه كه شه‌پۆلی نوێی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌دژی بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی، كه‌مبوونی خزمته‌گوزاریی شاری و پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و هه‌روه‌ها له‌دژی بێكاری و كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه له شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌ستی پێكرد، كه‌م كه‌م باقی شاره‌كانی دیكه له‌وانه، به‌غدا، ناسرییه و عه‌ماره‌ی گرته‌وه و هه‌روا به‌رده‌وامه. شه‌پۆلی ئه‌م دواییانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، چه‌ند حه‌فته هه‌روا به‌رده‌وام بوو. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له‌و جێگایه‌وه كه ده‌وڵه‌تی عێراق جگه له سه‌ركوت، وه‌ڵامێكی نییه به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، پێده‌چێت ببێت به به‌شێك له گۆڕانكارییه‌كانی سیاسیی له عێراق. بایكۆتی وشیارانه و به‌ربڵاوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی جه‌ماوه‌ریی له‌دژی بارودۆخی حاكم به‌سه‌ر عێراق، نیشانی دا كه گرووپه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته، ئه‌و نفووزه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی پشت به‌ستن به پێكهێنانی دووبه‌ره‌كی ئاینیی له نێوان شوێن كه‌وتوانی سونه و شیعه كه خۆیان په‌ره‌یان پێ داوه، نزیك بوو له‌ده‌ست بده‌ن. بارودۆخی ئێستای ژیان و بێ حقووقی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و كاریگه‌رییه‌كانی ڕوو له گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكاریی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له ئێران، هیوای به سه‌ركه‌وتن له‌ناو دڵی خه‌ڵكی عێراقی زیندوو كردووه‌ته‌وه. له‌ژێر ئه‌م بارودۆخه‌دا، زۆرینه‌ی خه‌ڵك له كه‌مته‌رخه‌می سیاسیی هاتوونه‌ته ده‌رێ و له‌دژی ده‌زگای گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و كۆنه‌په‌ره‌ست ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. وتنه‌وه‌ی درووشم له‌دژی ئه‌حزاب و ڕه‌وته كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی هاوپشتی و هاوچاره‌نووسی خه‌ڵكی ناڕازیی عێراق له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له‌دژی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانه. ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆنه‌په‌ره‌ست ئیتر ناتوانن به‌سه‌ر بێزاری ئاینیی نێوان خه‌ڵكی شیعه و سونه، حكوومه‌ت بكه‌ن و نه به سه‌ركوت و پێكهێنانی بێزاری له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان، له‌ناو خه‌ڵكی غێری كورد، جێگه‌یه‌ك بۆ خۆیان بكه‌نه‌وه. خه‌ڵكی عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌منییه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی داعش و ئه‌م جۆره تاقمانه، نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی عێراق له‌ژێر گوشاری دواهاته‌كانی له‌شكه‌ركه‌شی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق له ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا وه‌دوا كه‌وتوون، ئێستا ده‌یانه‌وه‌ێت كه‌م كه‌م له‌ژێر باری ئه‌م گوشارانه پشت ڕاست كه‌نه‌وه و باوه‌ڕ به خۆیان په‌یدا كه‌نه‌وه.
له كوردستانی عێراقیش ناكارامه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی خوجێیی و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له وه‌ڵام دانه‌وه به خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئیداری، فه‌له‌ج بوونی سیستمی نیوه دێمۆكراسی په‌رله‌مانی، ڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی كه پێویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونیان پێك نه‌هێنابوو و خه‌ڵكیان كردبووه ئامرازی ده‌ست خۆ بۆ سازانی پشت په‌رده و زیاتر له‌مانه، نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ باشتركردنی ئه‌م بارودۆخه، ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ست یه‌ك تا خه‌ڵكی كوردستان له چوارچێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر له پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ڕوو وه‌رگه‌ڕێنه‌وه. به‌شداری نه‌كردنی زیاتر له ٥٥ له‌سه‌دی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ته‌زویر سێبه‌ری خستبووه سه‌ر، ده‌رخه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌یه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا، ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ژماردنی ده‌نگه‌كان هه‌رشتێك بێت له ڕاستیدا ئه‌و پارتانه قسه ئه‌وه‌ڵ و ئاخر ده‌كه‌ن كه هێزی چه‌كدار، ده‌زگای زانیاریی و سه‌رچاوه‌ی ماڵی‌یان له ئێختیار دایه. له كوردستان هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی جیدی له مه‌یدان نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه تاسه‌ر نامێنێت. هێزی مادی و ڕاسته‌قینه بۆ گۆڕینی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بوونی هه‌یه. كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، ژنانی سته‌م لێكراو، مۆعه‌لیمان و سه‌رجه‌م ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له كوردستانی عێراق وه‌گیان هاتوون، ڕێگه‌یه‌كیان جگه له‌وه نییه كه بۆ كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه، له مه‌یدانی سیاسی كۆمه‌ڵگا ئاماده‌بن و ڕیزه‌كانی خۆیان یه‌كگرتوو كه‌ن، ڕێكخراو و ته‌شه‌كوله‌كانی خۆیان پێك بێنن و له‌ڕێگه‌ی هه‌ر ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه به‌شداربن له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوورییه، پلینۆم جه‌ختی كرده‌وه كه به شكست هێنانی داعش و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌م تاقمه و ڕێككه‌وتنی پشتی په‌رده‌ی زلهێزانی سه‌ره‌كی له‌م قه‌یرانه چووه‌ته ناو قۆناغێكی نوێ وه. وڵاتی سوورییه به ئاشكرا به‌سه‌ر دوو ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی ڕووسییه و ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ڕووباری فۆرات دابه‌ش كراوه. ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نیا به دانی به‌های پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دوو زلهێزی وه‌ك ڕووسییه و ئه‌مریكا و له‌به‌رچاو گرتنی ئاسایشی ئیسڕائیل له ده‌سه‌ڵاتدا ماوه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی ڕووسییه كه حه‌ریمی هه‌وایی سوورییه‌ی له كۆنتڕۆڵ دایه و وه‌ك یه‌كێك له یاریكه‌رانی سه‌ره‌كی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئیسڕائیل به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، ڕێگه‌ی به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل داوه كه به هێرشی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر پایه‌گاكانی كۆماری ئیسلامیی، هێزه‌كانی قودسی سپای پاسداران له سه‌رجه‌م پێگه‌كانی ناچار به پاشه‌كشه بكات. كۆماری ئیسلامیی سه‌ره‌ڕای سه‌رمایه‌گوزاری كه‌لان له سوورییه، یه‌كێك له دۆڕاوه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌یه. سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی كوردستانی سوورییه، به هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرین كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی خۆڕاگر و قاره‌مانانه له لایه‌ن شه‌رڤانانی خه‌باتكار به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه و دوای داگیر كردنی ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌موو به‌ڵگه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، توركییه و ده‌وڵه‌تانی سوورییه و ڕووسییه، له‌سه‌ر خستنه‌ژێر گوشاری بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و ڕێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی، ڕێككه‌وتنی شاراوه ئه‌نجام دراوه. به‌ڵام هه‌موو زلهێزه‌كانی پێكهێنه‌ری قه‌یران له سوورییه كه له ده‌رهێنانی ناوچه‌ی عه‌فرین له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ یه‌كتر ته‌بانیان كردبوو، له‌مه ئاگادارن كه هاوسه‌نگی ئێستای هێز ناتوانێت، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕۆژئاوا وه‌ربگرێته‌وه. هه‌موو ئه‌م هێزه كۆنه‌په‌ره‌ستانه ده‌زانن كه له ڕۆژئاوا ته‌نیا له‌گه‌ڵ حیزبێكی سیاسیی كه چه‌ند هه‌زار چه‌كداری هه‌یه به‌ره‌وڕوو نین، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وڕوون كه له‌ماوه‌ی شه‌ش، حه‌وت ساڵی ڕابردوودا، ده‌ستكه‌وتێكی به‌رینی له بواری ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆ له ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا، دابین كردنی یه‌كسانیی ژن و پیاو و ڕه‌چاوكردنی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و دابین كردنی ئازادی سیاسیی به‌دیهێناوه.
ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له قووڵایی كۆمه‌ڵگادا ڕیشه‌ی چاندووه. ئه‌گه‌ر وتووێژی ئێستای ده‌وڵه‌تی سوورییه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی سیاسیی ڕۆژئاوا بتوانێت، ده‌وڵه‌تی سوورییه ناچار به ناردنی سه‌رله‌نوێی هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه بۆ ناوچه سنوورییه‌كان و جێگیر كردنی پایه‌گای نیزامی له هه‌ندێ له شار و ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا بكات، هێشتا ده‌وڵه‌تی سوورییه ناتوانێت ده‌ستكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا وه‌ربگرێته‌وه. ڕۆژئاوا له ده‌وره‌ی شه‌ڕ و قه‌یران، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك، له‌م ئه‌زموونه سه‌ربه‌ز هاته ده‌ره‌وه. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه له قۆناغێكی نیمچه ئارام و له ده‌وره‌یه‌ك كه دوژمنان بۆ داهاتوو پیلان ده‌ڕێژن، بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزێت و په‌ره‌یان پێ بدات، ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و بواره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دابین بكات و به‌م ده‌ستكه‌وتانه له سه‌رتاسه‌ری سوورییه، په‌ژراندی خه‌ڵكی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ببه‌خشێت و خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری سوورییه پشتیوانی لێ بكه‌ن. دانیشتنی كومیته‌ی ناوه‌ندی له به‌شی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی، ڕاپۆرتی چالاكییه‌كانی كومیته‌ی ته‌شكیلاتی ناوخۆ، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، تیلوێزیۆن و ڕادیۆی حیزب، ده‌فته‌ر پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و چاپه‌مه‌نی حیزبی دایه به‌ر باس و تاوتوێ كردن و وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له كه‌مییه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست گیری داهاتووی ئه‌م ئۆرگانانه كرده‌وه. دانیشتنی كومیته ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به دابه‌ش كردنی كاری ناوخۆی كومیته‌ی ناوه‌ندی، كاری كومیته‌كان و ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتی نوێ و یان له‌جێگه‌ی خۆی داناوه. پلینۆم له به‌شی كۆتایی كاری خۆیدا، به مه‌به‌ستی ڕێنوێنی كردنی چالاكیی سیاسیی و ته‌شكیلاتی حیزب له مه‌ودای دوو پلینۆم دا، له نێوان هاوڕێیان كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب كه له لیستی به‌ربژێره‌كانی قه‌راریان گرتبوو، كومیته‌ی ئیجرای حه‌وت كه‌س له هاوڕێیان له‌وانه، “سه‌لاح مازه‌وجی، خۆسرۆ بۆكانی، ڕه‌ئووف په‌ره‌ستار، نۆسره‌ت ته‌یموور زاده، حه‌سه‌ن شه‌مسی، مه‌حموود قاره‌مانی و هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان”ی هه‌ڵبژارد.
كومیته ئیجرایی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
٢٠ی گه‌لاوێژی ١٣٩٧ هه‌تاویی
١١ی ئاگۆستی ٢٠١٨ زاینیی