کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پلینۆمی حەوتەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران بەڕێوەچوو ( بەشی دووهەم)

له ڕاپۆرتی کۆمیتەی ئیجرایی بۆ پلینۆم سەبارەت بە کوردستان دا هاتۆه‌ کە سەرەڕای هاودەنگی هێندێک لە ئەحزاب و جەریانە ناسیۆنالیستەکان لەگەڵ ریفورمخوازانی حکومەتی بۆ بەشداری کردن لە ” هەڵبژاردنی” مەجلیسی شوڕای ئیسلامیدا، ڕێژەی بەشداری خەڵک لە کوردستان لەم شانۆگەریەی هەڵبژاردندا هەم بە بەراورد لەگەڵ باقی شوێنەکانی ئێران و هەم بە بەراورد لەگەڵ ” هەڵبژاردن”ەکانی پێشوو گەلێک کەمتر بووە. ئەمجارە جموجۆلی ئیسلاح خوازانی حکومەتی لە کوردستان و بەرنامە ڕێژیان بۆ بەشداری لە شانۆگەری هەڵبژاردنی مەجلیسدا، دوای تەوافوقاتی هەستەیی و دوای ئه‌وه‌ی هێندێک لەم ڕەوتانە لە سیاسەتی ئامریکا بەرابەر کۆماری ئیسلامی بێ ئومێدبوون، ئەمجارە هەوڵیاندا کە هەڵوێستیان لەگەڵ مەیلی سیاسی مەحفەل و جەریانەکانی لایەنگری ئیسلاح خوازانی حکومەتی لە کوردستان هاوتەریب بکەن. ئەم ڕەوتانە لە رووی بێ هیواییەوە رویان کردوەتە ” میکانیزمەکانی هەڵبژاردن” لە نیزامی کۆماری ئیسلامیدا. بەڵام ئەوەی ئاشکرایە جوڵەی ئیسلاح خوازانی حکومەتی لە کوردستان خاوەنی هیچ ره‌سه‌نایه‌تی و ڕەوایەتیەک نەبووە و نییە. هەرکاتێک شاخەکی هەستەوەری ئەم جەریاناتە تەشخیسی داوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتوەتە بەر مەترسی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری، هەڵسوڕاوانیان وەجوڵە کەوتون تا بەڵکو بتوانن بەر بە گەشە و بەرەو پێش چوونی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان بگرن. مەیدانی مانۆڕی ئیسلاح خوازانی حکومەتی لە کوردستان بەتەواوەتی بەپێی نەخشە و پلانەکانی سپای پاسداران دیاری کراوە و ئەگەر ئەحزاب و جەریاناتی ناسیۆنالیست لەم تەوەهومەدان کە لە ئاکامی ئەم جوڵە و پرۆژە پلان بۆ دارێژراوانەی سپای پاسداراندا، ئوتوپیای پێکهاتنی حیزبێکی ئاشکرا بێتەدی، گومانی تێدا نییە کە سەریان لە بەرد ئەدرێت.692

ڕاپۆرتی کۆمیتەی ئیجرایی ئاوڕێکیشی لە دوایین گۆرانكاریه‌كانی قەیرانی سوریە دایەوە. لەم بارەیەوە بارودۆخێکی سیاسی و نیزامی کە بۆتە هۆی پێکهاتنی دامه‌زراوێكی حکومەتی ناسراو بە ” فیدڕاسیۆنی دیموکراتیکی باکوری سوریە”، درایە بەر باس و هەڵسەنگاندن. ئەم حەرەکەتە لە رووی سیاسیەوە کاردانەوەیەکی قابیلی دەرک بوو لە بەرانبەر په‌راوێز خستنی پ. ی. د و باقی نوێنەرانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، لە لایەن ڕێکخەرانی کۆنفراسی ژنێوەوە. ڕاگەیاندنی ئەم ناوەندە حکومەتیە، نەک وەک ڕێگا چارەیەک بۆ سەرجەم قەیرانی سوریە، کە داهاتوی ئەم قەیرانە نا روونە و ڕەنگە گەلێک درێژە بکێشێ، بەڵکو پێك هێنانی ناوەندێکه‌ بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەیەکی جوغڕافیایی دیاریكراو کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی داعش و دەوڵەتی بەشار ئەسەد دەرهێندراوە و بەکردەوە سەربەخۆیە. بەڕێوەبردنی کاروباری ئەم ناوچەیە لەلایەن خودی خەڵکەوە و بەدوور گرتنی لە بارودۆخێکی مەرگبار و نابەسامان کە لە باقی ناوچەکانی سوریەدا لە ئارادایە، لەژێر هەر ناوێکدا بێت، وەک ئاڵوگۆڕێکی ئەرێنی و موسبەت چاوی لێدەکرێت. ئەم ئه‌زمونه‌‌ لە درێژەی ئه‌زمونی سێ کانتۆنەکەدا و لە حاڵێکدا کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بەرینتر بۆتەوە، هاتؤته‌ ئاراوه‌ و سیاسەتی ئێمە هه‌روه‌كوو تا ئیستا پشتیوانی کردنە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئەو ناوچەیە لە لایەن ناوەند و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵکی دانیشتوی ئەو شوێنەوە. لە هەمانحاڵدا دەبێ سەبارەت بە دخاڵەتی زل هێزە ناوچەیی و جیهانیەکان لە کاروباری خەڵکی ئەم ناوچەیەدا کە بێ گومان لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی خەڵکی سوریە نایەتەوە، هۆشداری بدەین و بەردەوام لەسەر پێویستی فەراهەم کردنی بارودۆخێکی دیموکراتیک بۆ دخاڵەت کردنی خەڵک لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیدا جەخت بکرێتەوە.
هەروەها پلینۆم بارودۆخی ئێستای کوردستانی تورکیەی دایەبەر باس. لەم پێوەندەدا پلینۆم کرداری سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی تورکیەی لەدژی خەڵکی کوردستان مەحکوم کرد و جەختی لەسەر پشتیوانی لە خۆڕاگری جەماوەری خەڵکی شارەکانی کورستانی تورکیە لە بەرانبەر هێرشە دژی ئینسانیەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە کردەوە.

قەیرانی ئابووری و سیاسی مەوجود لە کوردستانی عێڕاق، لە حاڵێکدا کە شەڕ لەگەڵ داعش هێشتا لە ئارادایە، مەترسی و گەلێک دژواری نوێی بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە بەدی هێناوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕێگا چارەیەکی بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم بارودۆخە نییە و چاوەڕوان مانەوە و پاراستنی بارودۆخی ئێستا بۆتە تەنیا ستراتیژ و سیاسەتی بەکردەوەی ئەم حکومەتە. جەریانی باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی گەلێک بە شێنەیی بەرەوپێش دەچێت و دەوڵەتی ناوەندی هەوڵ ئەدات لەم بارودۆخە بۆ وەرگرتنی ئیمتیازی زیاتر لە حکومەتی هەرێم کەڵک وەربگرێت. دەوڵەتانی ئێران و تورکیە سەرەڕای جیاوازی سیاسی، بەکردەوە لەبەرانبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە بەرانبەر خەڵکی ئەم ناوچەیەدا بەشێوەیەکی پیلان گێڕانە و هاوئاهەنگ دەجوڵێنەوە. لە وەها بارودۆخێکدا ئوپوزسیۆنی ڕەسمی لە کوردستانیش بەکردەوە بۆتە بەشێک لە حکومەت و لە پەڕاوێزی ئەودا رۆڵێکی گەلێک لاوازی هەیە.

ڕاپۆرتی عەمەلکردی ئۆرگانە جۆراو جۆرەکانی حیزب لە لایەن بەرپرسانی ئەم ئۆرگانانەوە بەشێکی دیکە لە جەلەساتی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی بۆ خۆی تەرخان کرد. هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی دوای بیستنی ڕاپۆرتی تەشکیلاتی ئۆرگانەکان و بەشە جۆراو جۆرەکانی تەشکیلاتی حیزب، وەک کۆمیتەی تەشکیلاتی نێوخۆی شارەکان، کۆمەڵە- تەشکیلاتی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران، تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزب، شەبەکەی تەلەویزۆنی حیزب و کۆمەڵە، ڕادیۆدەنگی حیزبی کومونیستی ئێران، دەفتەری پێوەندیە نێونەتەوەییەکان و بڵاوکراوەی جیهانی ئیمروز، بە ئامانجی باشتر کردنی چالاکیەکانیان لە بوارە جۆراو وجۆرەکاندا، بۆچوونی ڕەخنەگرانە و پێشنیارەکانیان خستە روو.

پلینۆم لە بەشی کۆتایی کارەکانیدا و لەقسەوباس سەبارەت بە دابه‌ش كردنی ئه‌رك و كاره‌كان له‌ نیوان ئه‌ندامانی کۆمیتەی ناوەندی و وێڕای دانانەوەی کۆمیتەکان و ئەو هاوڕێیانەی کە بەرپرسیاریەتی بەرەو پێش بردنی بوارە جۆراو جۆرەکانی فەعالیەتی حیزبیان لەئەستۆ بوو، بە ئامانجی هیدایەت کردنی چالاکیە سیاسی و تەشکیلاتیەکانی حیزب لە مەودای نێوان دوو پلینۆمدا، کۆمیتەیەکی ئیجرایی پێکهاتو لە پێنج کەس لە هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب، هاوڕێیان: هەڵمەت ئەحمەدیان، ڕەئوف پەرستار، حەسەن شمسی، ئیبڕاهیم عەلیزادە و سەلاح مازوجی هەڵبژارد.

کۆمیتەی ئیجرایی حیزبی کومونیستی ئێران
٢٦ ی خاکەلێوەی ١٣٩٥
١٤ ی ئاوریلی ٢٠١٦

بابەتی پەیوەندیدار

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-