بەپێی ئامارێکی فەرمی، ئۆستانی كوردستان لەناو ئۆستانه‌کانی دیكه‌ی ئێران‌دا لەرووی گەندەڵی ئیدارییەوە لە پلەی یەکەم دایە.
بەپێی ئاماری راپۆرتی چاودێریی نیشتمانی شوێنی کار لە ئێران، ئۆستانه‌کانی كوردستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، سیستان و بەلوچستان لە ریزی یەکه‌م تا سێهه‌می خراپترین ئۆستانه‌کاندان لەرووی گەندەڵی ئیدارییەوە. هەروەها ئۆستانه‌کانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، مازەندەران و گیلان لە ریزی باشترین پارێزگاکاندان. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م ئاماره، ئاستی گەندەڵی ئیداری لە ئۆستانه‌کانی کرماشان، ئیلام و لۆڕستانیش لە ئاستی مامناوەندی ئێران زیاترە.