ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئێران لە نیوان ١٨٠ وڵاتی جیهان، پلەی ١٧٣ی لە بواری ئازادیی میدیاکاندا هەیە.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵان، ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە دووتۆی ڕاپۆرتێکدا، “پێوەری ئازادیی میدیاکانی لە جیهان”دا بڵاو کردەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆی ١٨٠ وڵاتی جیهان، پلەی ١٧٣ی لە بواری ئازادیی میدیاکاندا هەیە. ئێران ساڵی ڕابردوو، پلەی ١٧٠ی هەبوو، بەڵام ئەمساڵ پلەی ١٧٣ی هەیە، واتە دۆخی ئازادیی میدیا لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین سەرکوتی تێدایە و لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو، ٨٦٠ ڕۆژنامەوان زیندانی یان ئێعدام کراون.