ئوستانی خووزستان به ته‌وه‌ڕۆمی ٣٦ له سه‌دی و نرخی بێكاری ١١ له سه‌دی، پێوه‌ری فه‌لاكه‌تی ٤٧ له سه‌دی تۆمار كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می له نێو پارێزگاكانی ئێران دا به‌ده‌ست هێناوه.
به وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پارێزگای خووزستان له حاڵێكدا پله‌ی یه‌كه‌می له پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت دا به‌ده‌ست هێناوه كه تا كۆتایی ساڵی ١٤٠٣ له پله‌ی پێنجه‌می ئه‌و ڕیزبه‌ندیه‌دا بووه. هه‌روه‌ها پارێزگاكانی كرمان و لۆڕستان به تۆماركردنی ٤٥ له سه‌دی پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت، له پله‌كانی دوو و سێی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌دا جێیان گرتووه.