به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه ژێر پێنج ساڵ مه‌حكوومیه‌تیان هه‌یه بۆ زیندانی تارانی گه‌وره و به‌ندكراوانی بیرمه‌ند و سیاسی بۆ به‌شی ٣ی زیندانی قزلحه‌سار گوازراونه‌ته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی بیرمه‌ند و سیاسی بۆ به‌شی ٣ی زیندانی قزلحه‌سار له حاڵیك دایه كه به‌نده‌كانی ئه‌و زیندانه په‌نجه‌ره و هه‌واكه‌شی نییه و له بواری ئه‌شكه‌نجه و ئازار شوێنێكی به‌د ناوه. به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوان له نامه‌یه‌ك دا كه بۆ “محه‌ممه‌دی قازی” چاودێری زیندانه‌كان ناردوویانه ڕایانگه‌یاندووه كه دژ به‌و بڕیاره مان له خواردن ئه‌گرن.