به‌پێی ڕاپۆرتی سی.ان.ان، ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر میزی دانووستان له پێناو ئازادكردنی ٣٠ ملیارد دۆلار له داراییه‌كانی ڕژیمه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌تۆمی ڕژیم ته‌رخان كراوه و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و گه‌ڵایه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند ساعه‌ته‌ی ویتكاف له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی تاوتوێ كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه یه‌ك ڕۆژ به‌دوای هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سێ سایتی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چووه.