کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پلاتفۆرمی به‌لاڕێدابه‌ری بوژوازی له‌ دیفاع له‌ مافی ژنان

Untitled 6

لهم ڕۆژانهدا كهله٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن نزیك دهبینهوه، كۆماریخوازانی دیمۆكراتیك و غهیرهلائیك، یهكیهتیی كۆماریخوازان، پاشماوهكانی جیبههی میللیی ئێران، هێزهكانی لایهنگری سۆسیال دیمۆكراسی بۆ ئێران، هێزهكانی ڕێكخراو لهناو شۆرای بهڕێوهبهرایهتیی تێپهڕین و لهیهك كهلامدا، ئهم لایهنهجۆراوجۆرانهی ئۆپۆزیسیۆنی بورژوازیی ئێران، ههمووان ئاڵای دیفاع لهمافی ژن دهشهكێننهوه‌. ئهم بهشهلهئۆپۆزیسیۆن لهزمانی وتهبێژهكانیان و ئهو میدیایانهی كهلهئیختیاریان دایهلهسهر بهرابهریی مافی ژن و پیاو لهبوارهجۆراوجۆرهكانی ژیانی كۆمهڵایهتیدا پێداگری دهكهن و پلاتفۆرمهكانی خۆیان لهم بوارهدا بهڕووی كۆمهڵگا دادهدهن. ههڵبهت تهئكید لهسهر بهرابهریی یاسایی ژن و پیاو بهتیابهت لهئێران كهپانتایی بێ مافی و ستهمی داسهپاو بهسهر ژنان هیچ سنوورێك ناناسێ، یهكجار سهرهنج ڕاكێشهو ههر جۆرهپێشڕهوییهك لهم بوارهدا دهستكهوتێكی گرینگهبۆ بزووتنهوهی ژنان.  بهلهبهرچاوگرتنی گرینگییهك كهدهستڕاگهیشتن بهبهرابهریی یاسایی ژنان لهڕهوتی خهبات بۆ دابین كردنی بهرابهریی ڕاستهقینهههیهتی، داخوازیی ژنان لهبواری بهرابهریی یاسایی بهشێوهیهكی یهكجار كۆنكرێت لهبهرنامهی كۆمۆنیستهكاندا هاتووه‌. كهوابوو تهوهری داخوازیی ژنان لهبواری بهرابهریی یاسایی یان بهواتایهكی دیكه، بهرابهریی ژنان لهبهرامبهر یاسادا جێگهو پێگهیهكی گرینگی لهپێناو دهستڕاگهیشتن بهبهرابهریی ڕاستهقینهههیه‌.

بهڵام پێداگریی لهسهر بهرابهریی یاسایی ژنان و پیاوان و گونجاندنی لهپلاتفۆرم و بهرنامهی ئهم بهشهلهئۆپۆزیسیۆنی بورژوازیی ئێران، ناتهباییهكی ئاشكرای لهگهڵ ئامانجه ستراتێژییه‌‌كانی ئهوان ههیه‌. ههر ئهم ناتهباییهئاشكرایه، تهبیلغ بۆ بهرابهریی یاسایی و بهرنامهداڕشتنی ئهم بهشهلهئۆپۆزیسیۆنی كردووهتهبابهتێكی فریوكارانهو تهبلیغاتی بێ بنهما. ئهم بهشهلهئۆپۆزیسیۆنی بورژوازی بهپێی ئامانجی ستراتێژیك و ئالتێرناتیڤێك كهبۆ ڕۆیشتنهدهرهوهی ئابووریی ئێران لهقهیران ههیهتی، ههمان نوسخهی درێژهی دهسهڵاتی نیزامی سهرمایهداری و گهڵاڵهی گهشهی ئابووری بهپێی مۆدێلی نێئۆلیبرالیسمی باو لهئاستی جیهاندا، دهپێچێت. ئهوانه‌‌ نهتهنیا نایانههوێ خاوهنداریهتیی تایبهت بڕووشێ، بهڵكوو لهڕێگهی چهوساندنهوهی ژنان و پیاوانی كرێكار، بهپشت بهستن بههێزی كاری ههرزانی كرێكارانی ئێران، بهنیازن بهستێنهكانی وهدهستهێنانی قازانجی زیاتر و گهشهی سهرمایهبخوڵقێنن. ئهم مۆدێلهلهگهشهی ئابووری لهوڵاتانی لهحاڵی گهشهدا، ئهساسهن بهپشت بهستن بهتوند كردنهوهی چهوساندنهوهو دهستدرێژی بۆسهر ژیانی كرێكاران و توێژهههژارهكانی كۆمهڵگا، بهرهرپێش چووه‌. مۆدێلی گهشهی ئابووریی دڵخوازی ئهم بهشهلهئۆپۆزیسیۆنی بورژوازی، لهههر شوێنێك كهبهكردهوهدهرهاتووه، هیچ دواهاتێكی بێجگهلهبهفیرۆچوونی ژیانی زۆربهی كۆمهڵگا و توندبوونهوهی ههژاری و بێ مافیی ژنانی كرێكار و زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایهی نهبووه‌. بهڕێوهبردنی ههر ئهم گهڵاڵانهی گهشهی ئابووری بوو كهلهمیسر و توونێس، ژنانی بهرهو ڕاپهڕین برد.

ئهوهش لهحاڵێكدایهكهههمووان دهزانن كهبهرابهریی یاسایی ژن و پیاو، بهبێ بهرابهریی ئابووری دابین نابێت. بۆ نموونهئێمهبهههر ڕادهیهك باس لهبهرابهریی یاسایی ژن و پیاو لهبواری تهڵاق و بهرابهریی لهمافی سهرپهرستی منداڵان بكهین، بهڵام تا كاتێك كهژنان نهتوانن سهربهخۆ لهپیاوان لهبواری ئابوورییهوهلهسهر پێی خۆیان ڕاوهستن، لهم بهناومافی بهرابهرهكهڵك وهرناگرن. ژنێك كهلهبواری ئابوورییهوهنیازی بهپیاوهو سهربهخۆیی ئابووریی نییهبهناچار لهمافیبهرابهری تهڵاقو مافی سهرپهرستیی منداڵهكانی لهكاتی جیابوونهوهدا، دهگوزهرێ. كهوابوو بهر لهههموو شتێك پێویستهسهربهخۆیی ئابووریی ژنان دابین بكرێت. گشت ژنانی ئامادهبهكار، پێوسیتهلهمافی بیمهی بێكاریی گونجاو لهگهڵ ژیانێكی ئینسانی بههرهمهند بن. بۆ ئهوهیكهژنان لهبواری دامهزراندن لهگهڵ پیاوان یهكسان بن، پێویستهژنان لهپهراوێزی ماڵهكان بێننهدهر. پێویستهبهستێنهمادییهكانی هێنانهدهرهوهی ژنان لهگۆشهی ماڵهكان و ئیمكانی گهشهو پهروهردهكردنی تواناكانیان دابین بكرێ. بۆ هێنانهدهرهوهی ژنان لهگۆشهی ماڵهكان و دابین كردنی بهرابهریی ئهوان لهگهڵ پیاوان لهبواری دامهزراندنهوه، كۆمهڵگا پێویستهبهرامبهر بهڕۆڵی دایك بوونی ژنان بهرپرس و بهڵێندار بێت و بهئهركی سهرشانی ژنانی نهزانێت و بهپێكهێنانی ئیمكاناتی بهرین و بێبهرامبهری تهندرووستی، دهرمانی و كۆمهڵایهتی، ئهم بهربهست و ستهمانهیكهبهسهر ژناندا دهسهپێندرێ، لهناو بهرێت. ئهم ههوڵانهو باقیی داخوازییهڕێفاهییهكانی ژنان بهبێ هێرش بۆسهر نیزامی سهرمایهداری و قازانجی سهرمایهداران و دامهزراندنی سیستمێكی خۆشبژێویی كۆمهڵایهتی و داڕشتنی یاسایهكی كاری دیمۆكراتیك مسۆگهر نابن. سهرچاوهماڵییهكان و ههزینهی دابین كردنی سهربهخۆیی ئابووریی ژنان، وهدی هاتنی خواستی ڕێفاهی و دابین كردنی بوارهمادییهكانی بهرابهریی یاسایی ژنان و پیاوان پێویستهلهقازانجی سهرمایهدارانهوه‌‌ دابین بكرێت. هێزهكانی ئۆپۆزیسیۆن كهخۆیان بهپارێزهری پهیوهندییهكانی سهرمایهداری دهزانن  و خاوهنداریهتیی تایبهت بهلایانهوهپیرۆزهو خوازیاری گهشهی مۆدێلی نێئۆلیبرالین، بهپێی ماهییهتی ئامانجهكانیان ناتوانن تهنانهت داخوازیی بزووتنهوهی ژنان لهبواری بهرابهریی یاساییشهوهدابین بكهن. ئاگادار بوون لهم ناتهباییانهیهكهئیدێئۆلۆگ و بانگهشهكارانی بورژوازیی بهرهو ئهو ڕێگایهبردووهكهبزووتنهوهی ژنان بهبزووتنهوهیهكی ناچینایهتی پێناسهبكهن.

ئهو ناتهباییانهی كهلهنێوان پلاتفۆرمی داخوازیی لیبرالهكان و ئامانجی ستراتێژیك و بهرنامهی ئابوورییان  لهپێناو داخوازیی بزووتنهوهی ژنان باسیان لێكرا، لهپێوهند لهگهڵ حیزب و ڕهوتهناسیۆنالیستهكانیش لهكوردستانبهمجۆرهیه‌. ئهوانیش ههر لهچوارچێوهی ئهم پهیوهندیانهی سهرمایهداریدا بهشوێن سههمی خۆیانهوهن لهدهسهڵاتی سیاسیدا. ئهوان بهپێی ماهییهتی چینایهتی و بهرنامهیهكی سیاسی كهههیانهخوازیاری شۆڕشی كۆمهڵایهتی نین. ئهوانیش خوازیاری ئهوهن كهپهیوهندییهكانی سهرمایهدرای و خاوهندارییهتیی تایبهت وهك خۆی بمێنێتهوه‌. بهڵام كێشهی ئۆپۆزیسیۆنی لایهنگری ڕۆژئاوا و ڕهوتهناسیۆنالیستهكان تهنیا ناتهبایی پلاتفۆرمی داخوازییان لهگهڵ ئالتێرناتیڤ و بهرنامهی ئابوورییان نییه، بهڵكوو ستراتێژهسیاسییهكهشیان بهلاڕێدابردنی بزووتنهوهی ژنانهو هیچیتر. ئهم بهشهلهئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازیی ئێران كهلهئاستی سهرتاسهریدا شۆڕشیان پێ هێڵی سووره، چاوی هیوایان لهپشتیوانیی دهوڵهتانی ڕۆژئاوا بۆ گوشار خستنهسهر ڕژیمی ئیسلامی و تێپهڕینی هێمنانهلهڕژیم بڕیوه‌. ئهوان بهنیازن بزووتنهوهی ژنان بكهنههێزی پاشكهوی ستراتێژی دهست بهدهست كردنی دهسهڵات لهسهرهوه‌.

حیزب و هێزهناسیۆنالیستهكان لهكوردستانیش لهحاڵێكدا كهبۆتهعدیلو یان گۆڕینی ڕژیمی ئیسلامی، ڕۆژێك دهستی هاوپهیمانی بهرهو ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی درێژدهكهنهوهو ڕۆژێكیتر دهست لهناو دهستی ئۆپۆزیسیۆنی بورژوازیی ئێران كهپێبهندبوون بهیهكپارچهیی خاكی ئێران بهشێك لهناسنامهیان پێكدێنێتو یان چاوی هومێدیان لهزلهێزهدهرهكییهكان بڕیوه‌‌، بهنیازن خهباتی ژنانی كوردستان لههێزی هاوپشتی لهگهڵ بزووتنهوهی ژنان و باقیی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتییهكانی دیكهلهئاستی سهرتاسهریدا بێبهری بكهن.