كۆنگره‌ی گه‌لانی ئێرانی فیدڕاڵ، شۆرای دیمۆكراسی خوازانی ئێران و هاوپه‌یمانی بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له بانگه‌وازی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری له ڕۆژی شه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له شاره‌كانی ئێران، وێڕای سه‌ركوتی سه‌ختی ڕژیم، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ به ڕووی خۆپێشانده‌ران، ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه و لێدان له‌لایه‌كه‌وه و یه‌كده‌نگی ئێرانیان به دروشمه‌كانی “كوردستان، كوردستان، چاو و ڕۆشنایی ئێران“، كوردستان تا ته‌ورێز، كاسه‌ی سه‌برمان بووه له‌برێز“، وه‌ها به‌هێز بووه كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره كردووه و له هه‌وڵێكی جه‌نایه‌تكارانه‌دا بنكه‌ی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان به چڕی بۆردوومان كردووه، ئه‌و ئۆردووگایانه شوێنی ژیانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یه كه به‌هۆی گوشار و سه‌ركوتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ناچاربوون په‌نای بۆ ببه‌ن. هاوپه‌یمانی ئێمه له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی ته‌واوی گه‌لانی ئێران به‌و مانگرتنه گشتیه دژبه كۆمار ئیسلامیه.