له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هێرشیان کردووەته سەر ماڵی “محەممەد مورادی نساری” نووسەر، شاعیر و بەڕێوەبەری چاپەمەنی “باشوور” لە شاری ئیلام و دوای پشکنینی ماڵەکەی،دەستیان بە سەر هه‌ندێک کەرەستەی شه‌خسی ناوبراودا گرتووە.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هاوکات لەگەڵ پشکنینی ماڵی ئەو نووسەر و شاعیرە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ده‌فته‌ری چاپه‌مه‌نی باشوور و ده‌ستیان كردووه به پشكنین.جێی ئاماژه‌یه كه له مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ی هه‌تاویدا، ده‌فته‌ری چاپەمەنیی “باشوور“بە بەڕێوەبەرایەتی “محەممەد مورادی نساری” لە شاری ئیلام به زاراوه‌ی كه‌لهۆڕی چالاکییەکانی خۆی دەست پێ‌کرد و خەڵاتی ئەدەبیی “باشوور” کە خەڵاتێکی غه‌یره ده‌وڵه‌تییه هەر ساڵە لەلایەن ئه‌و نووسینگه‌وه بە یەکێک لە شاعێران و نووسەرانی کورد پێشكه‌ش ده‌كرێت..