ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی ماگی خه‌رمانان، حۆكمی سێ ساڵ و هه‌فت مانگ زیندانی گۆڵرخ ئیرایی و ئاتێنا دائێمی به تومه‌تی “سوكایه‌تی به خامنه‌یی و چالاكی له دژی نێزام” كه له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران ده‌ر كرابوو، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پشت ڕاست كرایه‌وه.
گۆڵرخ ئیرایی، به‌ندكراوی سیاسیی پێشوو و ئاتێنا دائمی به‌ندكراوی سیاسی كه هه‌روه‌ها له زیندانن، له ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له دادگای ڕژیم، له پهروهندییهكی نۆی دا مۆحاكمه كرابوون. له‌م دانیشتنه‌ی دادگا، قازی ئه‌وانی به تۆمه‌تی چالاكی دژبه نێزام له ڕێگه‌ی “نوسینی نامه و به‌یانییه‌كانی له نێو زیندان” و “پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رسانهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران” و هه‌روه‌ها “سوكایه‌تیی به خامنه‌یی” له ڕێگه‌ی “وتنی سرود به‌دوایی ئێعدامی زانیار و لۆقمان مۆرادی و رامین حۆسین په‌ناهی له سالۆنی چاوپێكه‌وتنی زیندان” تومه‌تبار كرد.