پۆلیسی نورویژ ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، پشت راستی كرده‌وه كه به پێی نموونه‌ی “دی. ان. ای”یه‌كه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌ریان گرتووه، ئه‌و ته‌رمه‌ی كه شه‌ش مانگ پێش ئێستا له ده‌ریای شۆماڵ دۆزراوه، ته‌رمی “ئارتین ئێران نژاد” په‌ناخوازی ١٥ مانگه‌ی خه‌ڵكی سه‌رده‌شته.
پێنج كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی “ئێران نژاد” له‌وانه، دایك و باوك و سێ منداڵه‌كه‌یان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌ران به ٢٢ سه‌رنشین له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٩ی هه‌تاه‌وی له كاناڵی مانش، گیاینان له ده‌ست دا. ته‌رمی شیوا و ڕه‌سوڵی ٣٥ ساڵه و منداڵه‌كانیان به ناوه‌كانی ئانیتا ٩ ساڵان، و ئارمین ٦ ساڵان ناسرایه‌و و گه‌رانه‌وه بۆ ئێران به‌ڵام ته‌رمی ئارتین ١٥ مانگه نه‌دۆزرایه‌وه.