وته‌بێژی دادوه‌ری ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی “ئه‌میرحسێن مۆرادی، محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی و سه‌عید ته‌مجیدی” كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ته‌ئید كردووه.
پێشتر پارێزه‌رانی “ئه‌میرحسێن مۆرادی، محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی و سه‌عید ته‌مجیدی” ڕایانگه‌یاندبوو كه دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی بریگرته‌كانی ته‌ئید كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م سێ كه‌سه ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم له شاری تاران به تۆمه‌تی “مه‌حاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.