بهپێی ڕاپۆرتهكان، دیوانی باڵای ڕژیم، بە شێوەی فەرمی حوکمی ئێعدامی حهوت بەندکراوی عهقیدهتی بە پارێزەرەکەیان ڕاگەیاندووە.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، حوکمی ئێعدامی ٧ بەندکراوی عهقیدهتی بە ناوەکانی “خوسرەو بەشارەت، کامران شێخە، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، ئەیووب کەریمی و ئەنوەر خزری” لەلایەن لقی ٤١ی دیوانی باڵای ڕژیم پشتراست کرایهوه و رۆژی دووشەممە ١٤ی رێبەندان بە شێوەی فەرمی بە پارێزەرەکەیان ڕاگەیەنەدرا. جێگهی ئاماژهیه، ئەم حهوت هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و دوای ٨ مانگ راگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ، گوازترانهوه بۆ زیندانی ئێوین له تاران و دواتر و ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی گوازرانەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج.