به پێی راپۆرته‌كان، “بێهنام مه‌حجووبی” ده‌روێشی گونابادی به‌ندكراو، كه رۆژی شه‌ممه ٢٥ی رێبه‌ندان به هۆی مه‌سمووم بوونی داروویی له زیندانی ئێوین راگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی لۆقمانی تاران كرابوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه گیانی له ده‌ست داوه.
شایانی باسه، بنه‌ماڵه‌ی “بێهنام مه‌حجووبی” رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان له زاری كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی لۆقمانه‌وه رایانگه‌یاندبوو: نیشانه‌كانی حه‌یاتی ناوبراو له ناو چووه به‌ڵام له هه‌مان رۆژ رێكخراوی به‌ندیخانه‌كانی رژیم له به‌یاننامه‌یه‌ك رایانگه‌یاندبوو كه ناوبراو له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. جی ئاماژه‌یه ئێستا بنه‌ماڵه‌ی “بێهنام مه‌حجووبی ” هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی پشت راست ده‌كه‌نه‌وه و ته‌رمی ناوبراو بۆ شوێنی له دایك بوونی له شاری كرمان ده‌گوازێنه‌وه.