ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، یه‌كێتی ئۆروپا به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆتایی به بێبه‌ش كردنی خه‌ڵكی ئێران له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتان به تۆڕی جیهانی ئینتێرنێت بهێنێت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێتی ئۆوپا له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له درێژایی هه‌موو ساڵه‌كانی حكومه‌تیدا، هه‌موو كات له وڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكا، هه‌وڵی سه‌ركوتی ناڕازیانی داوه و به‌م بۆنه‌یه‌وه نه‌ك ته‌نیا هیچ یه‌ك له كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكوو ساڵ به دوای ساڵ كێشه‌كانیان به‌رفراوانتر بووه‌ته‌وه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له ڕژیم كراوه كه كۆتایی به سه‌ركوتی ناڕازیان بهێنێت و گوێ بۆ ده‌نگی ناڕه‌زالیه‌تی له ئێران بگرێت.
