گروپی شاخه‌وانی ئه‌رغه‌وان له شاری سنه‌له كۆبوونه‌وه‌یكدا ڕایگه‌یاند: بۆ پشتیوانی له موعولیمانی له سه‌ر كار ده‌ركراو، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی خه‌رمانان ڕێپێوانێك له‌و شاره به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، له لایه‌ن ده‌یان ڕێكخراوه‌ی مرۆیی و مه‌ده‌نی، كه‌سایه‌تی ناسراو، گروپی شاخه‌وانی و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، ده‌یان چالاكی بۆ پشتیوانی له موعه‌لیمانی له سه‌ر كار ده‌ركراوی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان به‌ڕێوه چووه و گوشاره‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ناڕه‌وا به سه‌ریادا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه.