ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هه‌ر ڕۆژ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا به ئاشكرا باس له داگیركردنی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌رخۆدانی بێ وێنه‌ی شه‌رڤانان تا به ئه‌مڕۆ شكستی به هێرشه‌كان هێناوه به‌ڵام ڕۆژئاوا پێویستی به پاڵپشتی جیهانییه و خه‌ڵكی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش به په‌رۆشه‌وه چاو له ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، پشتیوانی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌ربڕی و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوو.